راپۆرت
یه‌حیا ئه‌لزه‌عبى كێیه و چۆن نه‌خۆشییه‌كه‌ى بووه‌ته مایه‌ى به‌ناوبانگبوونى؟ هاوشێوه‌ى عه‌زوزییه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
یه‌حیا ئه‌لزه‌عبى، یوتوبه‌ره به‌ناوبانگه‌كه‌ى جیهانى عه‌ره‌بى و هاوشێوه‌كه‌ى عه‌زوزى كه ملیۆنان بینه‌ر سه‌رسامى كاره‌كانیانن و بوونه‌ته مایه‌ى پێكه‌نین و دڵخۆشكردنى هه‌واداره‌كانیان، به‌ڵام خۆیان گیرۆده‌ى نه‌خۆشییه‌كى قورس و مه‌ترسیدارى سه‌ر ژیانیان كه له ته‌مه‌نێكى كورتدا گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
ناوبانگبوون لە رێگەی زۆرێک لە پلاتفۆڕمی سۆشیال میدیاوە بە یەکێک لە ئاسانترین رێگاکان دادەنرێت کە زۆر کەس دەیگرنەبەر، تەنانەت منداڵی بچووکیش، بەو پێیەش بلۆگەر و چالاکوان یەحیا ئەلزەعبی بە یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکان دادەنرێت لە زۆرێک لە پلاتفۆڕمەکاندا، بۆیە زۆر كه‌سیش لە فۆڵۆوەرەکانی بەدوای ژیاننامەیدا دەگەڕێن.
یه‌حیا ئه‌لزه‌عبى كێیه و چۆن نه‌خۆشییه‌كه‌ى بووه‌ته مایه‌ى به‌ناوبانگبوونى؟
ناوى ته‌واوى یه‌حیا ئه‌لزه‌عبییه و له مانگى حوزه‌یرانى 2009 له ئۆردن له دایكبووه و هه‌ر له‌و وڵاته‌ش گه‌وره بووه و ئێستاش نیشته‌جێى ئوردنه، به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و ئایین و باوه‌ڕى موسڵمانە، قۆناغى خوێندنى له ئاستى بنەڕەتییدایه و چالاکوانی کۆمەڵایەتی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه كه ڤیدیۆكانى به ملێۆنان بینه‌رى هه‌یه و لە ساڵی 2018 ه‌وه دەستی به‌چالاكییه‌كانى کردووە.
سه‌ره‌تا لە رێگەی ڤیدیۆیەکەوە ناوبانگی دەرکرد کە تێیدا بە گۆرانی و سەما دەرکەوت، ڤیدیۆکەش به‌جۆرێك جێگه‌ى سەرسامى بوو به‌شێوه‌یه‌كى بەرفراوان لە سەرجەم سایتەکانی سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە و دواتر بۆ یەکەمجار لە چاوپێکەوتنێکدا لە تەلەفزیۆن دەرکەوت، ئیتر ئه‌وه ده‌روازه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به رووی به ناوبانگبوونى كرده‌وه و بووه كه‌سێكى خۆشەویست و هەوادارێكى زۆرى لە هەموو وڵاتانی عەرەبیەوه په‌یدا كرد، ئێستا وەک یەکێک لە بەناوبانگترین بلۆگەرە کۆمیدییەکان لە پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیادا به‌تایبه‌ت له‌سناپچات، تیک تۆک و ئینستاگرام داده‌نرێت له جیهانی عەرەبیدا، تا ئه‌و راده‌یه‌ش ناوبانگەکەی گەیشتووەتە وڵاتانی دەرەوە.
ئه‌لزه‌عبى، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به ڤیدیۆ و نواندنه ناوازەكانى خه‌نده و پێكه‌نین به هه‌وادارانى ده‌به‌خشێت، خۆى به ده‌ست نه‌خۆشییه‌كى بۆ ماوه‌یی قورسه‌وه ده‌ناڵێنێت كه ئه‌ویش نەخۆشی "ئێپیدەرمۆلیسیس بولۆسا"یه ، کە دەبێتە هۆی رێگریكردن له گه‌شه‌ى جه‌سته‌یی و ئه‌گه‌رچى ته‌مه‌نى له ئێستادا زیاتر له 15 ساڵه، به‌ڵام باڵایه‌كى وا كورتى هه‌یه به شێوه‌ى منداڵ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه له كاتێكدایه ناوبانگه‌كه‌ى وایكردووه ده‌نگى بگاته پزیشكه‌كان و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كه‌ى بده‌ن كه له ته‌مه‌نى منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵیدایه، به‌ڵام نه‌توانراوه چاره‌سه‌رێكى گونجاوى بۆ بدۆزرێته‌وه و نەخۆشییەكه‌شى لە ئاستێکی بەرزدایه، كه مەترسی لەسەر ژیانی دروستكردووه، به‌وپێیه‌ى لە هەر ساتێکدا ئه‌گه‌رى هه‌یه نەخۆشیەکە خراپتر بێت و ببێتە هۆی گیان له‌ده‌ستدانى، چونكه ئه‌مه هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ یوتوبه‌رى به‌ناوبانگ و كۆچكردووى سعودى عه‌زوزى كه به‌هۆى هه‌مان نه‌خۆشییه‌وه هه‌ر به گه‌نجی و له ته‌مه‌نى 27 ساڵیدا كۆچى دوایی كرد.
عه‌زیز ئه‌لئه‌حمه‌د ناسراو به "كوێره" یوتوبه‌رێكى به‌ناوبانگى سعودى به ڕه‌چه‌ڵه‌ك سووریی بوو، ئەو لە سەرەتای لە دایکبوونییەوە تووشی نەخۆشییەکی هۆرمۆنى ببوو، به هۆى کەمی هۆرمۆنی گەشەوه شێوه‌یه‌كى جیاوازى هه‌بوو، وه باڵایه‌كى زۆر كورتى هه‌بوو، كه هه‌ر ئه‌و شێوه جیاوازه‌ى سوودى لێبینرا بۆ تۆماركردنى ڤیدیۆ و گرته‌ى كۆمیدی، تاواى لێهات بەشداری ژمارەیەکی زۆر ریکلامی بازرگانى بكات و ببووه یەکێک لە دەوڵەمەندە بەناوبانگەکانی شانشینی سعودیه و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، به‌جۆرێك لە کۆشکێکی گرانبەهادا دەژیا، به مردنیشی سۆشیال میدیا گڕى گرت و حاڵەتێکی زۆر دڵتەنگی لەناو هه‌واداره‌كانى دروستکرد.
ئێستا یه‌حیا ئه‌لزه‌عبى جێگه‌ى عه‌زوزى گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام دروستكردنى ده‌نگۆى جیاواز به‌رده‌وام رووبه‌رووى ده‌بێته‌وه و جارێك باس له‌وه ده‌كه‌ن، ژیانى هاوسه‌ریی پێكهێناوه و جارێك هه‌واڵى مردنى بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له كۆتاییدا زوبى ئێستا له ژیاندایه و یەکێکه لە جوانترین کەسەکان و خاوه‌ن دڵێکی پاک و بێگه‌رده.
پ ح ع
بیروڕا



