جیهانی
بەشێوەی مردوو هاوڵاتیان دەترسێنن بۆ ئەوەی بڕۆنەوە ماڵەكانيان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_سۆما خالید
لە گوندێكی وڵاتی ئەندەنوسیا، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان نەچنە دەرەوە و پابەندی رێنماییەكان بن، چەند كەسێكیان لەشێوەی مردوو لە كۆڵانەكان بڵاوبوونەتەوە.
دانیشتوانی گۆندێکی وڵاتی ئەندەنوسیا بۆ ناردنەوەی هاوڵاتیانی و کەرەنتینە کردنیان لە ماڵەکانی خۆیان و تا پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی تەندروستی بن، چەند کەسێک شێوەی خۆیان بۆ کەسێکی مردوو گۆڕیوە تا خەڵک بترسێنن و نەهێلن لەماڵەکانیان بێنە دەرەوە.
ئەو شێوازە یەكێكە لە هەوڵدانە سەیرەكان كە لە ماوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا روویداوە، پێشتریش لە چەند وڵاتێك كاری سەیركراوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان نەچنە دەرەوە و پابەندی رێنماییەكان بن.