گێتی
ئێران ئامادهیی نیشاندا گوێ له ترهمپ بگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دوابەدوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمهریکا سەبارەت بەوەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران "باش'' دەبێت، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، ئامادهین گوێ له ترهمپ بگرین.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند "لە ساڵی 20218، دۆناڵد ترهمپ، لەڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان، لەنێویاندا ئەمهریکا، کشایەوە، بە بیانووی ئەوەی کە ئەو ڕێککەوتنە ناتەواوە".
وتیشى " بە گرتنەبەری سیاسەتی "زۆرترین فشار" سزاکانی پێشووی دژ بە ئێران کە لە ژێر رێکەوتنی ئەتۆمی راگیرابوو، دووبارە هاتەوە و هەروەها سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند".
لە وەڵامی ئامادەیی دەربڕینی ترهمپ بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران، باسى لهوهشكرد "سەرەڕای ئامادەیی بۆ گوێگرتن لە قسەکانی سەرۆکی ئەمهریکا، رازیکردنی ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستانی نوێ لەگەڵ ئەمهریکا بۆ رێککەوتنێکی دیکە پێویستە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی بەسەریدا هاتووە، رێککەوتنی ساڵی 201 کردەیی بوونی زیاتر هەیە".
ع