گێتی
تره‌مپ به‌نیازى كشانه‌وه‌ى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكایه له رۆژئاواى كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
میدیا ئیسرائیلییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، بەرپرسانی کۆشکی سپی ئیسرائیلیان ئاگادار کردووەتەوە کە دۆناڵد تره‌مپ, سەرکی ئەمەریکا دەیەوێت هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سوریا بباتە دەرەوە.
ئه‌و میدیایانه بڵاویانكردووه‌ته‌وه "بوونی سەربازانی ئەمه‌ریکا لە رۆژهەڵاتی ناوین بووەتە هۆی ئەوەی ئیسرائیل بتوانێت بە پشتیوانی واشنتۆن سیاسەتە هیرشبەرانەکانی خۆی لە ناوچەکە بباتە پێشەوە، سوریاش لە ئەو وڵاتانەیە".
له لایه‌كى تره‌وه رێکخراوی رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند "ئێستا بەرپرسانی ئیسرائیل بە توندی نیگەرانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکان لە سوریا، ئەوان پێیان وایە کە لە ئەگەری بەدی هاتنی ئەو کارە، ئەو باباتە لەسەر هێزە کوردییەکان کەلەلایەن ئەمه‌ریکا پاڵپشتی دەکرێن، کاریگەری دادەنێت".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته "بەرپرسانی کۆشکی سپی ئیسرائیلیان ئاگادار کردووەتەوە کە دۆناڵد تره‌مپ دەیەوێت هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سوریا بکشێنێتەوە".
ع
بیروڕا



