جیهانی

ئەفغانستانیش كۆرۆنای تێكەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەفغانستانیش كۆرۆنای تێكەوت

مەودا میدیا_سۆما خالید

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان رایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 کاتژمێردا 58 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لە دەستداوە گەیشتوەتە 22 هاوڵاتی.

وەحید مایار، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەفغانستان رایگەیاند "لەماوەی 24 کاتژمێردا 58 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە 28 کەس لەقەندەهار، 13 کەس لە کابوڵی پایتەخت، 7کەس لە هەلمەند، 6کەس لە نیمروز، سێ کەس لە تخار، یەك کەس لە قندوز".

ئەوەشی ئاشكراكردووە "یەکێک لە تووشبووان کە گیانی لەدەستداوە پۆلیسی ئەفغانستان بووە، توشبووەکانی تریش لە ژێر چاودێری پزیشکدان بۆ چاەسەر وەرگرتن، کۆی گشتی رێژەی توشبوان بە ڤایرۆسەکە گەیشتوتە 665کەس، 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و 38 کەسیش چاكبوونەتەوە".

Qaiwan
Qaiwan