گێتی
سێ هاوڵاتیی تورکیا لەسەر سنووری ئیسرائیل کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/29، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بڵاویکردەوە کە سێ هاوڵاتیی وڵاتەکەی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژران.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند "سێ هاوڵاتیی وڵاتەکەی ، کە هەوڵیانداوە بە نایاسایی لە لوبنانەوە بچنە ئیسرائیل، بەهۆی بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "رێوشوێنی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی هاوڵاتییەکانیان دەستیپێکردووە".
لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی سەربازیی ئیسرائیل رایگەیاندووە "کە ئەوان بێئاگابوون کە ئەو کەسانە هەڵگری رەگەزنامەی چ وڵاتێک بوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هێزە ئەمنییەکان دڵنیابوون لەوەی ئەو کەسانە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیەنن بە ئیسرائیل و کاری تیرۆریستی ئەنجامبدەن".
ب ح

بیروڕا