گێتی
ئێران ئاماده‌یى بۆ دانوستان نیشاندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران هه‌موو كات ئاماده‌ى دانیشتن و گفتوگۆبووه و دانوستانیش ده‌كه‌ین.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند "ئێران هەمیشە پابەند بووە بە رێبازێک کە لەسەر بنەمای دیالۆگ و کارلێکكردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".
وتیشی "ئێران هه‌مووكات ئاماده‌ى گفتوگۆ بووه و دانوستانیش ده‌كات، مه‌به‌ستمان كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن و به‌دواى ئاژاوه و كێشه نین".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ناوبراو رۆژى رابردوو ئه‌وه‌ى راگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ئێران ئاماده‌یه گوێ له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بگرێت.
ع