گێتی
ئەمەریکا کوشتنی سەرکردەیەکی قاعیدەی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا ئاشکرایکرد له باكووری رۆژئاوای سوریا سهركردهیهكی باڵای گرووپێكی چهكداریی سهر به قاعیدهیان كوشتووه.
مایكڵ كوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی ئەمەریكا رایگەیاند "محەمەد سەڵاح زوبەیر، بەرپرسی ئۆپراسیۆنی گرووپی تیرۆریستی حوراسەت ئەلدینی سەر بە قاعیدەیان لە باكووری رۆژئاوای سوریا كوشتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئۆپراسیۆنەکەیان لە چوارچێوەی پابەندییەكانی ئەمەریكایە بۆ لاوازكردنی گرووپە تیرۆریستییەكان و نەهێشتنی مەترسی لەسەر واشنتۆن و هاوبەشەكانی لە ناوچەكە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێنتاگۆن بەردەوام دەبێت لە كوشتن و دەستگیركردنی تیرۆریستان، رێگەنادات هاوڵاتییانی مهدهنی و كارمهندانی سهربازیی ئهمەریكا و هاوپەیمانەکانی بکرێنە ئامانج".
ب ح

بیروڕا