گێتی

عەباس عێراقچی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەباس عێراقچی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دۆخی سوریا و پێكهێنانی حكومەتی راگوزەر بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع پەیامێکی بڵاوكردەوە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "تاران پشتیوانی لە هەر حكومەتێك دەكات، كە لەلایەن گەلی سوریاوە هەڵىژێرێ و پەسەند بكرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئێران لە رابردوودا لەپێناو پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە  دەستوەردانی لە كاروباری ناوخۆیی سوریادا کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێران ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی گەلی فەڵەستین لە غەززە و گەڕانەوەی دیلەكان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan