گێتی
هیومان رایتس وۆچ: تورکیا تاوانی جەنگی ئەنجامداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤ ناسراو بە هیومان رایتس وۆچ لەبارەی بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر باشووری کۆبانی و دۆخی هاوڵاتییان لە عەفرین و سەرێکانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند "تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا جیاوازیی لەنێوان هاوڵاتیی و چەکداردا ناکەن، پێویستە ئەمە لەچوارچێوەی تاوانی جەنگدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی لە سوریا ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و هاوڵاتییانی مەدەنییان بە ئامانج گرتووە، لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان تاوانی دەستدرێژیی، رفاندن، ئەشکەنجە و تووندوتیژی ئەنجام دەدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی بەردەوامی هیڕشەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین و دەوروبەری زیاتر لە 413 هەزار هاوڵاتیی لە ئاو و کارەبا بێبەش بوون، ئەگەر بەنداوەکەش رووبەڕووی هەرەسهێنان ببێتەوە ئەنجامی کارەساتباری بۆ ناوچەکە دەبێت".

بیروڕا