گێتی
زانیاریی له سه‌ر ره‌وشى په‌نابه‌ران له وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌خرێته‌ڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌گه‌ڕاوه‌كانى ئه‌وروپا ره‌وشى په‌نابه‌ران له ئێستادا به باش نازانێت و رایده‌گه‌یه‌نێت "بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانیش به زۆره‌ملێ نابێت و زیاتر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه به‌هۆى ئه‌نجامدانى تاوانه‌وه‌ى خراونه‌ته زیندانه‌كانى وڵاتانى ئه‌وروپا".
به‌كر بابانى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌گه‌ڕاوه‌كانى ئه‌وروپا بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى له مانگى 11ى ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا سه‌ردانى عیراقى كرد له‌وێشه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و رێككه‌وتننامه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ واژۆ كردن سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى دیپۆرت ده‌كرێن، وه‌ربگیرێنه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ش حكومه‌تى عیراق 300 هه‌زار پاوه‌نى وه‌رگرت و حكومه‌تى هه‌رێمیش 200 هه‌زار پاوه‌نى وه‌رگرت، ئه‌وه‌بوو له مانگى یه‌كى ئه‌مساڵدا پرۆسه‌كه خرایه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
وتیشى "له لایه‌كى تریشه‌وه به‌دواداچوون بۆ قاچاغچییه‌كان ده‌ستیپێكرد و كه‌وتنه گرتنى ئه‌و باندانه‌ش كه مامه‌ڵه به مرۆڤه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌نابه‌ر دروستكردووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له ئێستادا به‌گشتى له ته‌واوى ئه‌وروپا ره‌وشى په‌نابه‌ر باش نییه، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ى په‌نابه‌ره‌گه‌ڕاوه‌كانى ئه‌وروپا پێیان وایه ئه‌وه نابێته بڕیارێكى جێگیر بۆ ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران، پێیان وایه ده‌توانن ته‌نیا ئه‌وانه بنێرنه‌وه كه به‌هۆى تاوانێك له تاوانه‌كانى دژ به یاسا كه‌وتوونه‌ته زیندانه‌كانى ته‌واوى وڵاتانى ئه‌وروپا، چونكه هه‌ر كه‌سێك كه ده‌گات به یه‌كێك له وڵاتانى ئه‌وروپا كه‌یسه‌كه‌ى تاوه‌كو ره‌تنه‌كرێته‌وه له لایه‌ن دادگاى باڵاى كۆچى ئه‌و وڵاته، ناتوانرێت به زۆره‌ملێ بنێردرێته‌وه".
به‌كر بابانى زیاتر وتى "هه‌میشه ساڵانه كه بڕیارێك ده‌رده‌چێت لایه‌نى باشه و خراپه‌ى تێدایه و له 2003ه‌وه كه ئه‌و بڕیاره هه‌یه، له هه‌مانكاتدا كه‌سانێك هه‌ن مافى په‌نابه‌رێتى وه‌رده‌گرن و كه‌سانێكیش به‌ر لێشاوه‌كه ده‌كه‌ون و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه".
پ ح ع

بیروڕا