گێتی
زۆرترین سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمارکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ژمارەی ئەو سكاڵایانەی لە دژی توركیا لە ساڵی رابردوودا تۆماركراون راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا رایگەیاندووە "زۆرترین سکاڵا بە رێژەی 36%، دژبە تورکیا تۆمارکراوە، هەروەها توركیا لە ساڵی 2023شدا زۆرترین سكاڵای لەسەر تۆماركراوە و لە پلەی یەكەمدا بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو سکاڵایەنەی لە 47 وڵاتی ئەوروپاوە لە دادگاکە تۆمارکراون، گەشتووەتە 60 هەزارو 350 سکاڵا، لەم ژمارەیەش 21 هەزار و 600 سکاڵایان دژبە تورکیا تۆمارکراون".
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ئەوەشی خستووەتەڕوو "ساڵی رابردوو هەزار و 102 بڕیاری داوە، کە 73 یان پەیوەست بوون بە تورکیا".
ب ح

بیروڕا