گێتی
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی: ئه‌مه‌ریكا درۆزنه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكى درۆزن و ده‌ستدرێژیكاره.
ئایەتوڵڵا عه‌لى خامنەیی، رێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "کێشەکانی ئوممەتی ئیسلامیی بە متمانەکردن بە خودا چارەسەر دەکرێت".
وتیشى "سەرکەوتنی خەڵکی غەززە بەسەر رژێمی ئیسرائیل و رژێمی ئەمه‌ریکا قورسبوو، ئەگەر بوترایە خەڵکی ناوچەی بچووکی غەززە شەڕی زلهێزێکی گەورە دەکەن وەک ئەمه‌ریکا و سەردەکەون، کەس باوەڕی بەو شتە نەدەکرد، بەڵام ئەم مەحاڵە، بە ئیزنی خودا ئەوە بەدی هات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەمه‌ریکا دەستدرێژکارە، درۆزن، فریودەر، و چەوسێنەرە و پابەند نییە بە هیچ بنەمایەکی مرۆییەوە، بۆیە دەڵێین "مەرگ بۆ ئەمەریکا"".
ع