گێتی

تەقینەوەک لە منبج 33 قوربانی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەک لە منبج 33 قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا

ئەمڕۆدووشەممە 2025/2/3، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە شاری منبجی باکووری سوریا تەقییەوە و 33 کەس کوژران و برینداربوون

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند "لە ئەنجامی تەقینەوەكە 18 كەس گیانیان لەدەستداو 15 كەسی تریش برینداربوون كە زۆرینەیان ژن و منداڵن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ئێستادا شارەکە لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیادایە، لە تەقینەوەکەشدا نۆ چەکداری گرووپەکان کوژراون".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوای دەستبەسەرداگرتنی شارۆچکەی منبج لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، ئەمە شەشەم تەقینەوەیە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا لە شارەکە روودەدات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan