ئابووری
سبه‌ینێ له خورماڵ و شارباژێر نه‌وته هه‌رزانه‌كه دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ سێشه‌ممه، له سنورى ناحییه‌ى خورماڵ و قه‌زاى شارباژێر نه‌وته هه‌رزانه‌كه‌ى حكومه‌تى عیراق به‌سه‌ر هاوڵاتییان دابه‌شده‌كرێت.
كاروان داود، كارگێڕى ناحییه‌ى خورماڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دوو رۆژه ده‌ستكراو به دابه‌شكردنى نه‌وته هه‌رزانه‌كه‌ى به‌غدا كه بۆ هه‌ر خێزانێك 200 لیتره".
وتیشى "سه‌ره‌تا له گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى خورماڵ دابه‌شده‌كرێت، دواتر له‌ناو خورماڵ دابه‌شده‌كرێت".
له لایه‌كى تریشه‌وه، سبه‌ینێ سێشه‌ممه، له سنورى قه‌زاى شارباژێر نه‌وت به‌سه‌ر خێزانه‌كانى ئه‌و سنوره دابه‌شده‌كرێت".
بۆ هه‌ر خێزانێك بڕى 200 لیتر ده‌درێت، له به‌رانبه‌ردا 60 هه‌زار دینار له‌هاوڵاتییان وه‌رده‌گیرێت.
ع