کوردستانی
ٍهه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ولێر ده‌خرۆشێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى له هه‌ولێر خۆپیشاندانى فراوان ئه‌نجامبده‌ن.
ئه‌نجومه‌نى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى بڵاویكرده‌وه "ئه‌گه‌ر تا دوو رۆژى داهاتوو وه‌ڵامى داواكاریی مامۆستایان نه‌درێته‌وه، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو و به دیاریكراوى رۆژى یه‌كشه‌ممه، خۆپیشاندانى فراوان له هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ده‌ین".
لاى خۆیه‌وه سامان عه‌لى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى ناڕازى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "خۆپیشاندان ده‌به‌ینه هه‌ولێر و له‌وێوه داواى مافى خۆمان ده‌كه‌ین".
وتیشى "كاتى ئه‌وه هاتووه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌ولێر ئه‌و سته‌مه ره‌تبكه‌نه‌وه و چیتر له‌به‌رانبه‌ر نه‌دانى مافى خۆیان بێده‌نگ نه‌بن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ى هه‌شت رۆژه ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رى سلێمانى مانیان له خواردن گرتووه و ته‌ندروستییان باش نییه.
ع