جیهانی
وڵاتێك كەوتە حاڵەتی ئامادەباشييەوه... زەنگی مەترسی لێدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_سـۆما خالید
سەرۆکی رووسیا رایگەیاند،بەهوی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە هەموو هێزەکان و کەرتی تەندروستی لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ئێستا رووسیا یەكێكە لەو وڵاتانە كە بەهۆی كۆرۆناوە دەناڵێنێت.
ڤەلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند "بەهوی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە هەموو هێزەکان و کەرتی تەندروستی لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، بارودۆخی رووسیا رۆژانە بەرەو خراپتر دەروات بەڵام باشتر نابێت و زیاتر توشبوان نیشتەجێی مۆسکۆی پایتەختن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە خۆپارێزی بکەین و پابەندی رێنماییەکان بین و گیانی هاوڵاتیان بپارێزین، دەبێت لە وڵاتانی تر وەک ئیتاڵیا ئەزموون وەربگرین و، چونکە شارەزایان هوشداری دەدەن کە روسیا لەرووی ڤایرۆسەکەوە بەرەو لەناوچۆن دەچێت".
وەزارەتی تەندروستی رووسیا رایگەیاند "لەماوەی 24 کاتژمێردا 558 کەس تووشی كۆرۆنابوون و 143 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی توشبوان بەڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوەتە 18 هەزار و328 کەس لەو وڵاتە".