گێتی
عهباس عیراقچى: ئێران ئهتۆمى ناوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، ئێران لە هیچ بارودۆخێکدا هەوڵی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند "ئەوەی پێی دەوترێت زۆرترین فشار تاقیکردنەوەیەکی شکستخواردووە و دووبارەکردنەوەی تەنیا جارێکی دیکە دەبێتە هۆی زۆرترین خهبات".
وتیشی "کەسانی زیرەک لە جیاتی ئەوە ئەقڵانییەتی زۆرترین هەڵدەبژێرن، ئێران له هیچ هەلومەرجێکدا به دوای چەک و بەرهەمهێنان و به دەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نابێت".
ئهوهشى خستهڕوو "گەیشتن بە گەرەنتیکردەیی کە ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، کارێکی قورس نییە، بەمەرجێک گەرەنتی پتەو لە بەرامبەر کۆتایی هاتنی کاریگەرانەی دوژمنکارییەکان دژی ئێران - لەوانەش فشاری ئابووری و سزاکان دابین بکرێت".
ع
بیروڕا



