جیهانی
وڵاتێكی تریش پلازما بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی ئێران بڕیاریدا پلازمای خوێن بەكاربهێنێت بۆ تووشبووانی كۆرۆناو دەشڵێت لە سەدا 40 كاریگەری لەسەر تووشبووان دەبێت.
حەسەن ئەبولقاسمی، بەرپرسی پلازما لە وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە "لە لێكۆڵینەوەدا توانیمان سود لە پلازمای خوێن وەربگرین بۆ تووشبووانی كۆرۆنا، كاتێك تووشبوویەكی كۆرۆنا چاكدەبێتەوە، پلازمای بۆ تووشبوویەكی تر وەردەگرین".
هەروەها "كەسێك كە لە كۆرۆنا چاكبووەتەوە، سیستمی بەرگری زۆر بەهێزە و پلازماكە بۆ نەخۆشێكی تری كۆرۆنا سودی هەیە و بەرێژەی لەسەدا 40 كاریگەری لەسەر نەخۆشەكە دروست دەكات".
لە دوێنێوە 300 تووشبووی كۆرۆنا پلازمای خوێنیان بۆ كراوە و لە ڤایرۆسەكە نەجاتیان بووە.