گێتی

ناتۆ: ئەرکمان لە عیراق راوێژکارییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناتۆ: ئەرکمان لە عیراق راوێژکارییە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/6، فه‌رمانده‌ی هێزەکانی ناتۆ له‌ عیراق ئاشکرایکرد كه‌ ئه‌ركی هێزەکانیان راوێژكارییه‌ و له‌سه‌ر بانگهێشتی بەغدا بۆ هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان هاتوونەتە عیراق.

جه‌نراڵ لوكاس شیرۆرز، فه‌رمانده‌ی هێزەکانی ناتۆ له‌ عیراق رایگەیاند "ئه‌ركی ناتۆ له‌ عێراق سه‌ربازیی نییە بەڵکو راوێژكارییه‌، بۆ مەشق و راهێنان بە هێزه‌ ئەمنییەکان هاتوونەتە عیراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نوێنه‌رایه‌تی ناتۆ لە عیراق، راهێنانی سەربازیی و زانیاریی گرنگی پێشكه‌ش به‌ هێزه‌ ئەمنییەکان کردووە و تواناکانی هێزە عیراقییەکانی بەرەوپێش بردووەو  بەردەوام دەبێت".

ئەمە لە کاتێکدایە، زۆرینەی لایەنە شیعییەکان داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ناتۆ دەکەن، لە رێی فراکسیۆنەکانیانەوە لە پەرلەمان فشار لە حکومەت دەکەن بۆ کردنەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عیراق.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan