گێتی

ئێران هۆشداریی توندى دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران هۆشداریی توندى دا

مه‌ودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بەهێزترین وه‌ك هەمیشە،  هۆشداریشى دا له‌ ئه‌گه‌رى هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران.

سەردار سەرلەشکەر سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند "دەمێکە گوێمان لە هەڕەشەی دوژمنان بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێرانە، بەڵام گرنگتر لە هەڕەشەکان، شێوەی وەڵامدانەوەیانە و ئەمەمان بە کردەوە نیشان داوە".

وتیشى "ئێران بەرگریی خۆی سەلماندووە و هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر بەرژەوەندە نەتەوەییەکانی ئێمە، بەرەوڕووی وەڵامی توند و لێبڕاوانە دەبێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هەر وڵاتێك هەڕەشەمان لێ بکات، وەڵامی توند و چاوەرواننەکراو وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan