گێتی
بەریتانیا قاچاخچییەکی کوردی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەزگای نیشتمانیی بەریتانیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوان ئاشکرایکرد کە دوو داواکراوی عیراقی و ئەلبانی بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤە دەستگیرکردووە.
دەزگای نیشتمانیی بەریتانیا(NCA) رایگەیاند "تۆمەتبارەکان لەنێوان فەڕەنسا و بەریتانیا بە بەلەمی بچوک کۆچبەرانیان بە قاچاخ لە کەناڵی ئینگلیز پەڕاندووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەردوو تۆمەتبار "لولزم براهاجی تەمەن 47 ساڵ خەڵکی ئەلبانیا و رێبین شەریف تەمەن 25 ساڵ خەڵکی عیراقە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
ئەمە لە کاتێکدایە، پۆلیسی فەڕەنسا رایگەیاندووە "لە ساڵی 2022دا هەوڵی دەستگیرکردنیان دراوە و تۆمەتبارەکان کۆچبەرانیان لە کەناڵی ئینگلیزەوە بۆ بەریتانیاگواستووەتەوە، تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە و چەندین تاوانی تر".
ب ح

بیروڕا