جیهانی

ئەفغانستان کارگەیەکی بۆ دروستکردنی دەمامک کردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەفغانستان کارگەیەکی بۆ دروستکردنی دەمامک کردەوە
مەودا میدیا_سـۆما خالید

وەزیری تەندروستی ئەفغانستان رایدەگەیەنێت، ماوەی 24 کاتژمێر 49 هاوڵاتی تووشووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، تەندروستی ئەو وڵاتەش كردنەوەی کارگەیەکەكی دروستكردنی دەمامک و جڵ و بەرگی خۆپارێزی بۆ ڕووبەروبونەوەی ڤایرۆسی کوڤید_19 راگەیاند.

فەیروزەدین فەیروز، وەزیری تەندروستی ئەفغانستان رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێر 49 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریکراوە، توشبوان لە ژێر چاودێری پزیشکدان بۆ چارەسەر وەرگرتن و توانیومانە لەچاو وڵاتانی تر ڤایرۆسەکە کونتروڵ بکەین، کۆی گشتی ئامارەکان، توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتوتە 714 کەس، 24 کەس گیانیان لەدەستداوە و 40 کەسیش چارەسەریان وەرگرتووە".

باسی لەوەشکردووە "کارگەیەک تایبەت بە دروستکردنی دەمامک و جل و بەرگی خۆپارێزی بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کوڤید_19 کرایەوە، بڕیار وایە 300 هەزار جل وبەرگ و 500 هەزار دەمامک بەرهەم بهێنین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان