گێتی

ئەمەریکا بنکە سەربازییەکانی بەهێز دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا بنکە سەربازییەکانی بەهێز دەکات
مەودا میدیا-

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە جموجۆڵى هێزەکانی هاوپەیمانان لە رۆژئاوای کوردستان زیادیکردووە و ئەمەریکاش هەوڵی بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانی دەدات.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "فەرماندەی سەربازییەکانی ئەمەریکا بە هەلیکۆپتەر سەردانی مەیدانی ناوچەکانی جزیرە و رەققەیان کردووەو لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی هەسەدە  کۆبوونەوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا هێزەکانی ئەمەریکا هەوڵی بەهێزکردنی بنکە و بارەگا سەربازییەکانیان دەدەن لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرتدایە".

ئەوەشی خستەڕوو "رۆژی پێنجی ئەم مانگە ئەمەریکا 17 بارهەڵگر لە کەرەستەى سەربازیى لە دەروازەى وەلیدەوە رەوانەی بنکە سەربازییەکانی کردووە لە پارێزگاى حەسەکە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan