گێتی

دواى مشتومڕێكى زۆر كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكهێندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواى مشتومڕێكى زۆر كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكهێندرا
مه‌ودا میدیا-

پاش چەندین هەفتە لە دانوستان و گفتوگۆی چڕ، ئه‌مڕۆ کابینەی نوێی حکومەتی لوبنان بە سەرۆکایەتیی نەواف سەلام، راگەیه‌ندرا.

لە بڵاوکراوەیەکیدا کۆشکی کۆماری لوبنان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "ئەمڕۆ شەممە8ى شووباتى2025، دەستلەکارکێشانەوەی نەجیب میقاتی، سەرۆکی پێشووی حکومەتی لوبنان پەسەند کرا و نەواف سەلام بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت راسپێردرا".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، چەندین هەفتە لە دانوستان و گفتوگۆی چڕ لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو له‌ سه‌ر ناکۆکییه‌كان له‌باره‌ى وەزارەتەکانی حیزبوڵا، كه‌ كۆى وه‌زاره‌ته‌كانى کابینەی نوێی حکومەته‌كه‌ 24 وەزارەته‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan