راپۆرت
مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى مانگرتن، دوو مانگرتنى یه‌ك شێواز له كوردستان دووباره ده‌بێته‌وه، جه‌سته له كاتى مانگرتندا چی به‌سه‌ر دێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مانگرتن لە خواردن جۆرێکە لە بەرەنگاربوونەوەی مه‌ده‌نیانه یان فشار کە تێیدا بەشداربووان بە رۆژوودەبن و لە خواردن دوور ده‌كه‌ونه‌وه وەک کردەوەیەکی ناڕەزایەتی چى سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تى بێت، كه ئامانجێکی دیاریکراوی لەگەڵدایە و زۆربەی جاره‌كانیش ئەو شێوازه فشارە ئەنجامی هەبووە.
مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە مێژوویه‌كى دێرینی هەیە و سەرەتای مانگرتن لە خواردن وەک ئامرازێکی ناڕەزایەتی یان بۆ گەیشتن بە داواکارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئێرلەندا پێش هاتنی ئایینی مەسیحی، لەو کاتەدا نەریت بوو بۆ وەرگرتنەوەی قەرز یان بەدەستهێنانی دادپەروەریی لە بەردەم ماڵی کەسێک داده‌نیشتن و ئه‌گه‌ر مانگرتووه‌كه‌ش بمردایه بۆ خاوەنی ئەو خانووە بە شەرمەزارییەکی گەورە دادەنرا.
هاوكات هیندستانیش هەر لە کۆنەوە ئەم ئامرازی ناڕەزایەتییه‌ی به‌رپاكردووه و بۆیه حکومەت لە ساڵی 1861 بڕیارى هەڵوەشاندنه‌وه‌ى دا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم کارە پێش ئەو رێكه‌وته‌ش هه‌بووه، له‌كاتى داگیرکردنى وڵاته‌كه‌ش له لایه‌ن به‌ریتانیاوه، مەهاتما غاندی لە ساڵانی (1922 بۆ 1942)كه لەلایەن حکومەتی بەریتانیا زیندانی کرا، چه‌ندجارێك چالاکی مانگرتنى لەخواردن به‌كارهێناوه.
مانگرتن له خواردن و خواردنه‌وه رێگه‌یه‌كى مه‌ترسیداره چونكه چه‌ندین حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، جه‌سته له رووى ته‌ندروستییه‌وه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌وه‌ى لە سێ رۆژی یەکەمی مانگرتندا، لەش ئەو وزەیەی کە گلوکۆز دابینی دەکات بۆى بەکاریدەهێنێت و پاشان جگەر دەست دەکات بە پرۆسێسکردنی چەورییەکانی لەش، دۆخی برسێتی په‌یدا ده‌بێت، هه‌ر به‌هۆى ئه‌و چه‌ورى سووتاندنه‌وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ماسولکەکان و ئەندامە گرنگەکان دروست ده‌بێت، هەروەها مۆخی ئێسک ده‌ست به له‌ناوچوون ده‌كات و به‌وه‌ش مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەبێت
مه‌وداى مانگرتنه‌كانیش جیاوازه و هه‌ندێكجار كاتێكى زۆر به‌رده‌وام بووه، له‌وانه مانگرتنه‌كه‌ى سەرۆکی شارەوانی کۆرک له ئیرله‌ندا كه 74 رۆژى خایاند و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، بابی ساندز و هاوڕێکانی كه دوای 66 رۆژ له مانگرتن لە تەمەنی 27 ساڵیدا گیانی لەدەستدا، لە مێژوی کوردستانیشدا له ساڵی 2012 بۆ داواکاری لابردنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجەلان لە بەندیخانە مانگرتن لەخواردن دەستیپێکرد و 68 رۆژ بەردەوام بوو، درێژترینیشیان كه ریکۆردی جیهانیی شكاند و چووه كتێبى گینسه‌وه، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك زیندانیى لە شاری کۆرک بوو كه ماوه‌ى 94 رۆژى خایه‌ند.
ئه‌م شێوازه مه‌ده‌نییه جیهانییه و هەرێمی کوردستانیش به‌ده‌ر نییه كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1991 گیرایه‌به‌ر له پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ره‌واكانى كورد دژى رژێمى به‌عس، كه 13 چالاكوان به له‌به‌ركردنى كفن و دانانى تابووت له ته‌نیشتیانه‌وه له‌به‌ر باران و سه‌رماى ئه‌وكاته له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مانیانگرت، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له ئێستادا مێژوو دووباره ده‌بێته‌وه، به‌وه‌ى دواى 34 ساڵ له هه‌مان جێگه و له‌به‌ر سه‌رماى زستاندا 13 مووچه‌خۆر شەو و رۆژ لەژێر خێوەتدا دەمێننەوە و مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندوە، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانیانه كه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه زه‌وت كراوه.
پ ح ع
بیروڕا



