راپۆرت
هونهرمهند فهیروز، دهنگێكیى جیهانییه و نازناوهكهى له چییهوه هاتووه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بەهرەیەکی دەگمەن و دەنگێکی شیرین، کەسایەتییەک کە رێز و خۆشەویستییەکی زۆری بەدەستهێناوه به جۆرێك ؛جیهان پەرۆشن بۆ هونەرەکەی؛
بههۆى دەنگە زۆر جیاواز و ناوازهكهیهوه چهندین نازناوى جیاوازى لێنراوه وهك(بولبولى بهیانیان، چەپکە گوڵی بەهەشت، دراوسێی مانگ، باڵیۆزی هونەرمەندانی عەرەب و چهندینى تر).
گۆرانیبێژ و ئەکتەری بەناوبانگی لوبنانی نوهاد رزق وادیع حەداد ناسراو به (فەیروز) لە 21ی 11ى 1935 لە گوندی دیبیە لەدایک بووە و لە بەیروت لە بنەماڵەیەکی مەسیحی گەورە بووە، منداڵی گەورەى ماڵهكهیان بووە، باوکی له چاپخانە كارى كردووه و دایکى ژنی ماڵەوە بووە.
لە تەمەنی شەش ساڵییەوە بەهرەی گۆرانی وتنى تێدا دهركهوتووه و به بهشداریكردنى له سروود و گۆرانی وتن لهبۆنەکاندا قوتابخانەی سەرەتایی یەکەم خاڵی دەستپێکى بووه، لهبهر سەرکەوتوویى نازناوی (جوانترین دەنگ)ی لە قوتابخانەدا بەدەستهێناوه، دواتر له رێگهى میوزیكسیان و ئاوازدانەر محەمەد فلیفڵەوە، كه یەکەم کەس بوو بەهرەکەی له تەمەنی چواردە ساڵیدا دۆزییەوە، برایه نێو کۆڕی رادیۆی لوبنانى، بهڵام باوکى بهمهرجى وتنى گۆرانى نیشتمانپهروهریى رازى بوو كچهكهى گۆرانى بڵێت و یوسفی براشى لەگەڵیدا بێت.
بەهۆی بەهرەکەیەوە سەرنجی هونەرمەند حەلیم ئەلڕومی، بەڕێوەبەری ڕادیۆی لوبنانی راكێشا، ئهوهش پاڵنەرێکی زیاتر بوو بۆى و واى كرد کۆمەڵێک گۆرانی بۆ ئامادە بكات، هەروەها نازناوی (فەیروز)ی پێبەخشی چونکە دەنگی ئەو بەردی فیروزەی دەگمەن و بە نرخی بیردەخستەوە.
ژیانی هونەری فەیروز لە ساڵی 1952دا بە جددی دهستیپێكرد بە ئاوازی مۆسیقاژەن عاسی رەحبانی گۆرانی وت، لەو کاتەوە گۆرانییەکانی رادیۆکانی پڕکردووە، رادیۆ عەرەبییەکان بەیانیان بە نێو کاتژمێر له گۆرانییەکانی فەیروز دەستیان بە پەخشی خۆیان دەکرد و هەندێکی دیکەش هەفتانە کاتیان بۆ تەرخاندەکرد، تەنانەت کەسانێک هەن کە ناتوانن رۆژەکەیان بەبێ گوێگرتن لە گۆرانییەکانی فەیروز دەستپێبکەن، بهشێوهیهك کە ناوی لێنرا (قاوەی بەیانیان).
ئەلڕومی دەنگی نوێی فەیروزی بە عاسی رەحبانی و مەنسووری برای ناساند و لەگەڵیاندا گەشتێکی دوور و درێژ و بەرهەمدار لە کاری هونەری دەستپێکرد، دوای ئەوەى رەحبانی ناسی گەشتەکەی بۆ به ناوبانگبوون و ئەستێرەی نێودەوڵەتیی دەستپێکرد، كه دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ عاسی رەحبانی کرد و خاوەنی چوار منداڵه به ناوهكانى زیاد، لەیال، ریما و حالی، گرنگترینیان زیاد رهحبانییه، کە درێژەى بە ژیانی هونەری دایک و باوکی داوه و لە کۆتایی نەوەدەکاندا پێكهوه دهستیان به کارى هونهری کردووه و ژمارەیەکی زۆر لە گۆرانییەکانی دایکی ئامادەکردووە.
تەماحی هونەرییهكهى سنووری زمانی عەرەبی تێپەڕاندووه و ئەزموونی گۆرانی وتنى بە زمانەکانی فەرەنسی، ئینگلیزی و هەندێک سروودی ئایینی بە زمانی یۆنانی ههیه، لە ساڵی 1961یش گەشتە جیهانییەکانی دەستپێکرد و گەشتی بۆ بەرازیل، ئەرجەنتین، ئەمهریکا، بەریتانیا و فەرەنسا کرد.
فەیروز توانی بگاتە دڵی ملیۆنان گوێگر لە سەرانسەری جیهان و ناوبانگێکی نێودەوڵەتیی بەدەستبهێنێت، کۆنسێرتەکانی لە نیویۆرک، سانفرانسیسکۆ، مۆنتریال، لەندەن و پاریس ساز بکات، کاریگەرییەکانی لەسەر مۆسیقای هاوچەرخی عەرەبی وایکردووە نازناوی وەک (باڵیۆزی ئەستێرەکان و کلاسیکى عەرەبستان)ی پێبدرێت
لە مانگی ئازاری ساڵی 1994 کۆنسێرتێکی گەورەی لە لەندەن سازکرد کە زیاتر لە شهش هەزار هەواداری ئامادهى بوون، ئەوەش وایکرد رەخنەگرانی رۆژئاوا ناویان لێنا (کلاسیکى عەرەبی).
فهیروز، بە یەکێک لە کۆنترین هونەرمەندەکانی نێودەوڵەتی دادەنرێت کە تائەمڕۆش گۆرانییهكانى ماوهتهوه، خاوهنى سەدان گۆرانی و چەندین شانۆنامەی مۆسیقیی و بهشداربووى فلیمى سینمایی و شانۆگهرییه، چەندین خەڵات و مهدالیای نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە، گرنگترینیان مەدالیای شەرەفه لەلایەن کامیل شەمون، سەرۆکی ئهوكاتى لوبنان، هاوكات زانکۆی ئەمهریکیش لە بەیروت لە ساڵی 2005 دکتۆرای فەخری پێبەخشی، خاچی سووری نێودەوڵەتییش وەک باڵیۆز هەڵیبژارد بۆ نوێنەرایەتیکردنی عەرەب لە پەنجا ساڵەی کۆنفرانسی جنێڤدا، لە ساڵی 2012یش کۆمکاری عەرەبی نازناوی (باڵیۆزی هونەرمەندانی عەرەب)ی پێبەخشی
پ ح ع
پ ح ع
بیروڕا



