جیهانی
کۆرۆنا یان ئەنفلۆنزای بەراز؟... کامیان کوشندەترە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_سۆما خالید
بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەێەنێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەسەرتاسەری جیهان بڵاوبوتەوە، 10ئەوەندە زیاتر بەرانبەر ئەنفلونزای بەراز کوشندەیە، ئاماژەیان بەوەشکردووە ، ئەم ڤایرۆسە بەچوار رۆژ دوو ئەوەندە زیاتر دەبێت.
تەدوس ئەدهانوم قبریسوس، بەرێوەبەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند "ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەسەرتاسەری جیهان بڵاوبوتەوە، 10ئەوەندە زیاتر بەرانبەر ئەنفلونزای بەراز کوشندەیە، کە لەجیهان بڵاوکرابووە دەبێتە هۆی مردنی مرۆڤەکان ".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگادارین کە چەندین وڵات بەئاشکرا ئامارەکانی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا رادەگەیاند و بەشێوەی تەندروست رووبەڕووی ڤایرۆسەکە دەبێتەوە، هەروەها ئەم ڤایرۆسە بەخێرایی و زیاتر لە شوێنە قەرەباڵغیەکان بڵاودەبێتەوە و بە چوار رۆژ دوو ئەوەندە زیاتر دەبێت، لە ئەنفلۆنزای ساڵی 2009 ی بەراز کوشندەترە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەنفلۆنزای بەراز لە کانونی دووەمی ساڵی 2009 تا ساڵی 2010 ئاب بەردەوام بوو، بەهۆی تووشبوون بەم ئەنفلۆنزایە گەیشتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 600 هەزار کەس و 18هەزار و 449 کەس گیانیان لەدەستدا.