کوردستانی
كارگه‌یه‌ك و دوو كۆمپانیا له سلێمانى درانه دادگا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى دارستانى سلێمانى بڵاویكرده‌وه، كارگه‌یه‌ك و دوو كۆمپانیا كه هۆكارى پیسبوونى ژینگه‌ى ناوچه‌كه‌بوون له عه‌ربه‌ت دراونه‌ته دادگا.
لە راگەیەنراوێكی پۆلیسی دارستانی سلێمانی هاتووە "ماوەیەكە بەهۆی ئەو بۆنەی كە لە هەوادا بڵاوبووەتەوە و بووەتە هۆی بێزاركردنی دانیشتووانی سنوورەكانی قەزای هەڵەبجەی تازە و شارەدێیەكانی عەربەت و زەڕایەن و دەوروبەریان، بەگشتیی هاوڵاتییان سكاڵایان هەیە و نیگەرانن".
باس له‌وه‌شكراوه "لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستانی عەربەت، بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە كرا و لە ئەنجامدا توانرا كارگەیەك و دوو كۆمپانیای سووتەمەنی رووبەڕووی دادگا بكەنەوە".
هه‌روه‌ها "ئێستە پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە لە بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت، بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی و كێشەكە لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە".
ع
بیروڕا



