کوردستانی
مامۆستایان شاسواریان به درۆخسته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
مامۆستایانى مانگرتوو له سلێمانى هه‌واڵێكى میدیاكه‌ى شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێیان به درۆخسته‌وه.
عوسمان گوڵپى، وته‌بێژى مامۆستایانى مانگرتوو رایگه‌یاند "دۆخى ته‌ندروستیی مانگرتووان زۆر مه‌ترسیداره و پزیشكییه‌كان پێیان وتوین نه‌خواردن و خواردنه‌وه كاریگه‌ریی خراپى دروستكردووه".
وتیشى "پێویستمان به پشتیوانى هه‌موو چین و توێژه‌كانه، داوا ده‌كه‌ین سبه‌ینێ سێشه‌ممه كاتژمێر دوو هه‌مووان له‌به‌رده‌م خێمه‌ى مامۆستایان ئاماده‌بن بۆ پشتیوانى زیاتر".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و میدیا‌و خاوه‌نه‌كه‌ى "شاسوار عه‌بدولواحید" و ئێن ئاڕتى، ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه داواى شكاندنى مانگرتنیان لێكراوه له لایه‌ن یه‌كێتى هیچ راست نییه و چه‌واشه‌كاریی و واز له كڕین و فرۆشتن و بازرگانیی بهێنن".
ع
بیروڕا



