گێتی

ئێران قسه‌كانى تره‌مپى گه‌یانده‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران قسه‌كانى تره‌مپى گه‌یانده‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش

مه‌ودا میدیا-

جێگری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، لێدوانە دژە یاسا نێودەوڵەتییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا لە نامەیەکی ناڕەزایەتیدا وەکو بەڵگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمار دەکرێت.

کازم غەریب ئابادی، جێگری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەى ئێران رایگه‌یاند " بەشداری بەربڵاوی خەڵکی بەشەرەف و گەورەی ئێران لە ڕێپێوانەکانی بەرزڕاگرتنی چل و شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی وەڵامێکی توندبوو بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا".

وتیشى "ئێران لە ئاسایش و بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی پارێزوانی دەکات، بە ئامانجی شوێنگیری یاسایش لێدوانە دژە یاسا نێودەوڵەتییەکانی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا لە نامەیەکی ناڕەزایەتیدا وەکو بەڵگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمار دەکرێت".

له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى هێرشى توندى كرده‌ سه‌ر ئێران و وتى "ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن، له‌ناوتان ده‌به‌م".

ع
Qaiwan
Qaiwan