گێتی

پوتین و شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پوتین و شەرع پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/2/12، كۆشكی كریملین بڵاویكردەوە سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی راگوزەری سوریا ئەنجامداوەو دۆخی ئێستای سوریایان تاوتوێکردووە.

كۆشكی كریملین رایگەیاند "ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا پشتیوانی خۆی بۆ یەکپارچەیی سوریا و سەروەریی خاكەكەی و چارەسەرکردنی كێشەكان دەربڕیوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پوتین داوایکردووە هێزەکانی روسیا بەردەوامبن لە بەکارهێنانی بنکەی دەریایی تەرتوس و بنکەی ئاسمانی حمەیمیم لە سوریا".

ئەوەشی خستەروو "پوتین ئامادەیی خۆی بۆ باشتركردنی دۆخی سوریا و هاوكاریكردنی مرۆیی وڵاتە دەربڕیوە".

ب ح
 
Qaiwan
Qaiwan