گێتی

ترەمپ جەخت لە کڕینی کەرت غەززە دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ جەخت لە کڕینی کەرت غەززە دەکاتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا جەخت لە کڕینی کەرتی غەززە دەکاتەوەو ئاشکرای دەکات پێدەچێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی بەشێك لە غەززە بدات بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند "غەززە شوێنێکی جیاوازە بۆ خانووبەرە و ئەوان ناتوانن دەستی لێهەڵبگرن، هەوڵدەدات لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست غەززە ئاوەدان بکەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو كەسانەی كە داوای مافی پەنابەرییان لە ئەمەریکا كردووە سەیری کەیسەکانیان دەكات و رێگە بەهاتنیان بۆ وڵاتەكەی دەدات، وە هەروەها وڵاتانی  رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وەرگرتنی هاوڵاتییانی غەززە رازی دەبن".

ئەوەشی خستەڕوو "دڵنیایە فەلەستینییەکان نایانەویت بگەڕێنەوە غەززە، چونكە چەکدارانی حەماس كارەساتییان بەسەر خەڵكەکەیدا هێناوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

پیسبوون بە دەنگ (ژاوەژاو)

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

هەڵوەستەیەک لە هەڵوێستی ژنێک

لەلایەن هاودین مەحمود


News

ژنی کورد لەنێوان 8ی مارسی دوێنێ و ئەمڕۆدا

لەلایەن دێرین جەمال