ئابووری
سلێمانی کەمتر لە شەش کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
![سلێمانی کەمتر لە شەش کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی هەیە](/uploads/article/thumbnail/42461/slider_10882020_KARABA.jpg)
مەودا میدیا-
وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بۆ سێ کاتژمێر کەمببووەوە و ئێستا کەمتر لە شەش کاتژمێر کارەبا هەیە.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای رایگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی کێشەیەکەوە پێدانی کارەبای نیشتمانیی لە هەرێم بۆ سێ کاتژمێر کەمیکردبوو، لە ئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوە و بۆ نزیکەی شەش کاتژمێر زیادیکردووە".
وتیشی "لەگەڵ کۆتاییهاتنی مانگی شوبات و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا خواست لەسەر کارەبا کەمدەبێتەوە و دەتوانین کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە هاوڵاتییان زیاتربکرێت".
پێشتر پەرلەمانتاران ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، سلێمانی بەراورد بە شارەکانی هەولێر و دهۆک کەمتر کارەبای نیشتمانیی هەیەو تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی سنورەکەش لەو بارەوە هەڵوێستی نەبووە.
ع
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)