گێتی

مه‌سعود پزیشكیان: نه‌مانوتووه‌ دانوستان ناكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سعود پزیشكیان: نه‌مانوتووه‌ دانوستان ناكه‌ین

مه‌ودا میدیا-

سەرۆک کۆماری ئێران وه‌ڵامى قسه‌كانى ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه‌ و ده‌ڵێت، نه‌مانوتووه‌ دانوستان ناكه‌ین.

مه‌سعود پزشکیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌یڵێت راست نییه‌ و نه‌مانوتووه‌ دانوستان ناكه‌ین".

وتیشى "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هەموو سزاکان دەسەپێنێت و دواتر باسی دانوستان دەکات، هەموو رێگاکان داده‌خەن و خواردن و دەرمان گەمارۆی دەخرێتەسەر".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بە پشت بەستن بە گەلی خۆمان و هەبوونی پلانێکی روون، توانای چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشەکانمان هەیە، ناتوانن رێگامان لێ بگرن، با لە پرسە بچووکەکاندا گیر نەکەوین و کارەکە بدەینە دەست کەسانی لێهاتوو".

ع
Qaiwan
Qaiwan