گێتی
ئه‌مه‌ریكا ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌وروپا به‌شدارى دانوستانەکانی ئاشتیى ئۆكرانیا بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به وته‌ى نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئۆکرانیا، ئەوروپا بەشداری دانوستانەکانی ئەمه‌ریکا و رووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ناکات.
کیس کیلۆگ، نێردەی تایبەتی دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بەشدارینەکردنی ئەوروپا لە گفتوگۆکاندا به واتاى ئه‌وه نایه‌ت کە بەرژەوەندییەکانیان لەبەرچاو ناگیرێت و پەرەیان پێ‌نادرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، سەبارەت بەوەی چۆن دەتوانن لە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئۆکرانیا بەشداری بكه‌ن، ئەمه‌ریکا نێردەی تایبەتی خۆی بۆ وڵاتانی ئەوروپا نارد.
هاوكات، سەرکردەکانی ئەوروپاش لە چەند بۆنەیەکدا رایانگه‌یاندووه "رازی نابن لە دانوستانەکانی ئاشتیی ئۆکرانیا په‌راوێز بخرێن و دوور بخرێنه‌وه".
نێردەی تایبەتی تره‌مپ ئه‌وه‌شى وتووه "ئەمه‌ریکا لە گفتوگۆکاندا وەک نێوەندگیر و ئۆکرانیا و رووسیاش وەک دوو پاڵەوان رۆڵ دەگێڕێن".
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسى ئۆکرانیا بڕیار وایه هەفتەی داهاتوو لە پاریس لوتکەیەکی بەپەلە بەڕێوەبچێت و سەرکردەکانی ئەوروپا بەشداری تێدا بکەن.
پ ح ع

بیروڕا