گێتی
سعودیه نێوه‌ندگیریی ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئاژانسى سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه، وڵاتى سعودیە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ نێوەندگیریی لە نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران.
ئاژانسه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه "سعودیە هیوادارە په‌یوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا، وەک ئامرازێک بۆ دروستکردنی پردێکی دیپلۆماسی لە نێوان ئێران و کۆشکی سپی به‌كاربهێنێت".
هه‌روه‌ها "روون نییە کە ئایا سعودیە پێشنیارێکی فەرمی بۆ نێوەندگیری کردووە یان نا، بەڵام ئەم هەنگاوە ئاماژەیە بۆ ئامادەیی ریاز بۆ سوودوەرگرتن لە باشتربوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رکابەرەکەی پێشووی و دەستەبەرکردنی کورسییەک لەسەر مێزی دانوستان بۆ رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی ئێران و ئەمه‌ریکا".
له ماوه‌ى دواى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ له ساڵى 2016، رێككه‌وتنى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى دۆسیه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌ڵوه‌شایه‌وه و به‌هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا سزایه‌كى زۆرى خسته سه‌ر ئێران.
ع
بیروڕا



