گێتی

ئەمەریکا کوژرانی سەرکردەیەکی قاعیدەی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا کوژرانی سەرکردەیەکی قاعیدەی راگەیاند
مەودا میدیا-

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم)  لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە کە هێرشێکی ئاسمانییان لە باکووری رۆژئاوای سوریا ئەنجامداوە و سەرکردەیەکی قاعیدەیان کوشتووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا رایگەیاند "لە 15ی ئەم مانگەدا لە هێرشێکی وردی ئاسمانیدا سەرکردەیەکی گرووپی پارێزەرانی ئاین (حەوراس دین) کە لقێکی ئەلقاعیدەیە بە ئامانج گرتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێرشه‌کەیان لەچوارچێوەی پابەندبوونی هێزەکانی ئەمەریکایە  لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە ناوچەکەدا، هەوڵەکانیان بۆ تێکدان و لاوازکردنی هەوڵە تیرۆریستییەکان بەردەوام دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو " ئەمەریکا گرووپەکەی بە رێکخراوێکی تیرۆریستی پۆلێنکردووە، دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد،  گرووپەکە هەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند و بۆ یەکەمجار بە فەرمی ئاشکرایکرد کە لقێکی قاعیدەیە لە سوریا".

باسی لەوەشکرد "وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە مانگی ئەیلولی 2019 رێکخراوی پارێزەرانی ئایینی وەک گرووپێکی تیرۆریستی جیهانی پۆلێنکرد، پێشتریش ئەمەریکا چەندینجار سەرکردەکانی ئەو رێکخراوەی بە ئامانجگرتووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan