راپۆرت
مامۆستای زانكۆیه و دكتۆراى هه‌یه، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ى به شێتى ده‌زانن و مێشكى له كاره‌با ده‌ده‌ن.
مەودا میدیا - سلێمانی |

له‌م سه‌رده‌مى سه‌رمایه‌دارییه‌دا ده‌ست له مامۆستایه‌تى زانكۆ و ژیانى شار هه‌ڵده‌گرێت و روو ده‌كاته گوند و ژیانێكى جیاوازتر هه‌ڵده‌بژێرێت.
مه‌ودا میدیا-
د. عیرفان مسته‌فا هه‌ورامى، لێكۆڵه‌ر و كوردناس، دكتۆراى له فه‌لسه‌فه هه‌یه و مامۆستاى ئه‌و به‌شه بوو له زانكۆى صڵاحه‌دین، به‌ڵام ئه‌م مامۆستایه‌كى جیاوازه، ئه‌م كارێكى كرد هیچ كه‌س و رۆشنبیرێكى كوردستان نه‌یكردووه، ئه‌و ده‌ستبه‌ردارى مووچه‌یه‌كى باش و ملیۆنه‌ها دینار ده‌بێت و بڕیار ده‌دات واز له مامۆستایه‌تى زانكۆ بهێنێت بۆ بیركردنه‌وه، و خانه‌واده‌كه‌شى ئه‌و بڕیاره‌یان زۆر به لاوه ئه‌سته‌م بوو، چه‌ندین رێگه‌یان گرته‌به‌ر تا واى لێهات بیبه‌ن بۆ لاى پزیشكى ده‌روونى، گومانیان كرد مێشكى له ده‌ستدابێت، تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه مێشكى بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، هه‌ر بۆیه پزیشكه‌كه‌ش دووجار ته‌زووى كاره‌باى له مێشكى دا.
د. عیرفان مسته‌فا، له تێكستى (من و زانكۆ و پاره) ده‌ڵێت "ماوه‌ى 10 ساڵ مامۆستا بووم له زانكۆ، دوو ملیۆن و زیاده‌یه‌ك كه بیرم نه‌ماوه چه‌ند بوو، مووچه‌ى مانگێكم بوو، ئه‌و پاره‌یه‌م له به‌رانبه‌ر ئه‌وه وه‌رده‌گرت هه‌فته‌ى شه‌ش سه‌عات له ژوورێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نج كۆببمه‌وه، ئه‌و وانانه‌م پێده‌وتنه‌وه كه هیچیان پێویستیان به‌و وانانه نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌موویان بۆ وه‌رگرتنى بڕوانامه ناچاربوون له‌وێ بن و ئه‌وێش له زیندانێك زیاتر نه‌بوو، منیش هه‌موو رۆژێك پرسیارم له خۆم ده‌كرد من چیده‌كه‌م و ئه‌و پاره‌یه له به‌رانبه‌ر چیدا وه‌رده‌گرم، دواى 10 ساڵ تێگه‌شتم ئه‌و پاره‌یه‌ى كه وه‌رى ده‌گرم په‌یوه‌ندى به‌كاره‌كه‌مه‌وه نییه و پاره‌ی بێكارییه، پاره‌كه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و كاره‌ى پێویسته بیكه‌م، نه‌یكه‌م".
ئه‌و مامۆستایه‌ى فه‌لسه‌فه، له دواى وازهێنانى له زانكۆ، ده‌ستیكرد به ئه‌نجامدانى كۆڕى فه‌لسه‌فى و تێیدا به‌شێوه‌یه‌ك بابه‌ته فه‌لسه‌فییه‌كان شیده‌كاته‌وه كه له واقعى كۆمه‌ڵگه تێیبگه‌ین، باسى حه‌ق و ناحه‌ق، باش و خراپ، بیركردنه‌وه و گه‌شدان به هۆش و بیرى خۆمان ده‌كات و ئه‌و ده‌ڵێت "له‌ئێستادا ئه‌وه‌نده به ناوى نییه‌تى چاكه‌وه شتى خراپ كراوه خه‌ڵكى باوه‌ڕى نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێ هیچ نیه‌ت و مه‌به‌ستێك چاكه بكات، ناتوانین به ئاسانى قبوڵى بكه‌ین".
ئه‌و دكتۆرایه‌ى فه‌لسه‌فه باس له‌وه‌شده‌كات "به‌پێى بنه‌ماى ئه‌خلاقی، ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ین ده‌بێت بزانین چاكه، نه‌ك چاكه له به‌رژه‌وه‌ندى هیچ كه‌سێك، چونكه شت هه‌یه چاكه، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكدا نییه، ئێستا ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت ئه‌م وه‌زعه راست بكه‌ینه‌وه، راستكردنه‌وه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكدا نییه و به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مووى ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت قوتابخانه‌یه‌ك به فعلى بكه‌ین به قوتابخانه، خوێندكاران و مامۆستایان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن، چونكه ده‌بێت هه‌موویان فه‌صڵ بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه خوێندكار بۆ په‌روه‌رده كردن ده‌چێته قوتابخانه و نه مامۆستاكه‌ش بۆ ئه‌وه هاتووه په‌روه‌رده بكات".
له وته‌یه‌كی ئه‌ڤینیشدا ده‌ڵێت "خۆشه‌ویستى، واته ویستنى خۆشى یار، نه‌ك ویستنى خۆشى له یار".
پ ح ع
بیروڕا



