راپۆرت
مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى داهۆڵ بۆ كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
داهۆڵ یان داوەڵ مێژوویه‌كى زۆر كۆنى هه‌یه و له سه‌رده‌مى باوباپیرانماندا جووتیاران بۆ پاراستنی دەغڵ و دان لەنێو بێستان و کێڵگه‌كاندا دایانده‌نا، ئه‌وه‌ش بۆ ترساندنى باڵندە و گیاندارانی ناوچەکە، ئیتر ئه‌وانیش له زیانگه‌یاندن به بەروبومه‌كان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه، ئه‌مه له كاتێکدایه جووتیاره‌كه له ماڵه‌وه بۆخۆى لێى راده‌کشا، خۆ ئه‌گه‌ر باڵنده‌کان بیانزانیبایه ئه‌مه خودی جووتیاره‌که نییه، ئیتر ترسیان لێی ده‌شکا و وه‌ك ده‌ڵێن، ره‌زه‌كه‌یان تاڵان ده‌كرد.
مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى داهۆڵ.
سه‌ره‌تاى دروستبوونى بیرۆكه‌ى داهۆڵ بۆ میسرییەکان ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ماڵپه‌ڕى(Thanksgiving) ئاماژه‌ى پێداوه، ئه‌وان یەکەم کۆمەڵە کەس بوون لە مێژووی تۆمارکراودا کە ترسێنەریان بەکارهێنا، بۆ پاراستنی کێڵگە گەنمەکانیان بەدرێژایی رووباری نیل. کاتێک ئەو باڵندانەی هەوڵی خواردنی بەرهەمەکانیان دەدا، جووتیاره‌كان دەستیان کرد بە داپۆشینی چوارچێوەی دار بە تۆڕ و خۆیان شاردەوە و باڵندەکانیان دەترساند، به‌وه‌ش به‌شێك له‌و باڵندانه ده‌كه‌وتنه ناوتۆڕه‌كان و وه‌ك ده‌ڵێن "به تیرێك دوو نیشانه‌یان ده‌شكاند"، چونكه هه‌م بەرهەمه‌که‌یان ده‌پاراست، هه‌م ژەمێکی ئێوارەی خۆشیشیان، ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد.
ئه‌م قڕكه‌ره ترسناكه جیهانییه و گه‌ڵیك وڵاتى وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، یۆنانییه‌كان، ژاپۆنه‌كان و رۆمه‌كانیش به‌كارى ده‌هێنن، كه به ئینگلیزی پێى ده‌وترێت Scarecrow، به عه‌ره‌بیش پێى ده‌وترێت فه‌ززاعه و به فارسیش ده‌وترێت مه‌ته‌رسه‌ك.
شایه‌نى باسه لە دوای داهێنانی ئه‌م ترسێنەرە شێوه مرۆڤییە، رێگەی کاریگەرتر پەرەی پێدراوە، له‌وانه به‌كارهێنانى شریت کە زۆر رەنگده‌رەوەی هەیە، بە رووەکەکانەوە دەبەسترێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی درەوشاوەیی لە خۆرەوە، یان بەکارهێنانی دەمانچەی ژاوەژاوی ئۆتۆماتیکی به‌هۆى باوه ده‌له‌رێته‌وه و ده‌نگ ده‌رده‌كات، له سه‌رده‌مى نوێشدا به‌هۆى تەکنەلۆژییە پێشکەوتووەکانه‌وه ئامێرى دیكه جێگه‌ى گرتووه‌ته‌وه، وه‌ك مه‌كه‌به‌ره و ده‌نگى تۆماركراو.
پ ح ع
بیروڕا



