گێتی
توركیا لەم کاتەدا خاكى سوریا بهجێدههێڵێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی تورکیا بەڵێنی دا کە لە ئەگەری لەناوچوونی هێزە کوردییەکان، وڵاتەکەی کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا تاوتوێ دەکات.
ئاژانسى ئاسۆشێتپرێس له زارى هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بڵاویكردهوه "وڵاتەکەی ئامادهیه لە ئەگەری لەناوچوونی هێزە کوردییەکان کە لەلایەن تورکیا، ئەمهریکا و یەکێتی ئەوروپاوە وەکو رێکخراوی تیرۆریستی دەناسرێن، پرسی كشانهوه لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا تاوتوێ دهكات".
باسى لهوهشكرد "ئێمە ناتوانین هیچ گرووپێکی چەکدار لە ئەو ناوچە قبووڵ بکەین و ئەبێ ئەو هێزانە لە سوپاى نەتەوەیی تێکەڵ بکرێن".
هیند قبوات، یەکێکه لە کەسایەتییەکانی بەشدار لە کۆنفڕانسی میونشن لەلایەن سوریاوە وتی "کوردەکان بەشێک لە گەلی سوریان بەڵام ناتوانن سوپاى خۆیان هەبێت چونکه ئەو بابەتە پێچەوانەی یەکگرتوویی ئێمەیە".
ع
بیروڕا



