جیهانی

چیرۆکی ژیانی یەکەمین ژن کە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسەر تاقیکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چیرۆکی ژیانی یەکەمین ژن کە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسەر تاقیکرایەوە
مەودا میدیا- سۆما خالید

بەرێوەبەری جێبەجێی کردنی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر رایدەگەیەنێت پێشبڕکێکردنی دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە ئاماژەیان بەوەشکردووە مەبەستم ئەنجامدانی کارێکی مرۆیی بوو کە لەم رێگەوە یارمەتی کەسانی توشبوو بدەم.

جێنیفەر هالەر، بەرێوەبەری جێبەجێی کردنی کۆمپانیای بەرهەمهێنەر و ئەو ژنەی کە یەکەم کەس بوو ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای لەسەر تاقیکرایەوە بە رۆژنامەی نیۆرک پۆستی رایگەیاند "پێشبڕکێکردنی دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە،یەکەم ژنی ئەمریکا و جیهان بووم کە داوام کرد ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاقی بکەمەوە، بە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە شانازی دەکەم".

 ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم ڤاکسینە وەک ڤاکسینێکی ئاسایی ئەنفلۆنزا بوو، بەڵام داواکردنم بۆ ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوە مەترسی هەبوو، پاشان مەبەستم ئەنجامدانی کارێکی مرۆیی بوو، کە لەم رێگەوە یارمەتی کەسانی توشبوو بدەم".

وتیشی"رۆژێک پێش تاقیکردنەوەکە کەمێک پەتام هەبوو، ڕۆژی دووەم ڤاکسینی ڤایرۆسەکە لەسەرم تاقیکرایەوە، کە ئازارێکی زۆرم هەبوو بەڵام دواتر باری تەندروستیم باشتر بوو کە وەک ڤاکسینی ئەنفلۆنزا بوو".

جێنیفەر هالەر، دایکێکی تەمەن 44 ساڵە، خەڵکی ئەمریکا و نیشتەجێی ساکنە، کە خاوەنی دوو مناڵە. بەناونیشانی یەکەم ژنی تەندروست، داوای کرد ڤاکسینی دۆزینەوەی چارەسەری کۆرۆنای لەسەری تاقی بکرێتەو.

Qaiwan
Qaiwan