ئابووری
كه‌سێك ملیۆنان دۆلارى خه‌ڵكى سلێمانى برد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى، كه‌سێك ملیۆنان دۆلارى هاوڵاتییانى بردووه و هه‌ڵهاتووه، ئه‌وانه‌شى پاره‌یان پێداوه سكاڵایان هه‌یه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "له بازاڕى دۆلاره‌كه‌ى سلێمانى كه‌سانێكى زۆر پاره‌یان داوه به كه‌سێك به‌ناوى مامه‌ڵه‌كردنى به نه‌وت و گاز به‌ڵام هه‌ڵهاتووه و به‌هۆیه‌وه پاره‌یه‌كى زۆرى ده‌یان كه‌سى بردووه".
"ئه‌و بڕه پاره‌ى كه براوه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به ده‌یان ملیۆن دۆلار و ئێستا نازانن بۆ كوێ هه‌ڵهاتووه و رۆشتووه".
له ماوه رابردوو له سنورى سلێمانى چه‌ندین كه‌یسى هاوشێوه روویانداوه و دوایینجاریش بردنى پاره‌ى خه‌ڵك بوو به‌ناوى وه‌رگرتنى ڤیزاى شنگن.
ع
بیروڕا



