گێتی
خامنه‌یی: چه‌كى ئه‌تۆمى حه‌رامه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل ئەگەر تووشی هەڵەیەک ببن به‌رانبه‌ر ئێران، كێشه‌ى گه‌وره‌یان بۆ دروستده‌بێت.
مه‌جیس تەخت رەوانچی، جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "ئایه‌توڵڵا عه‌لى خامنه‌یی، رێبەری باڵاى ئێران له چوارچێوەی گشتیی بابەتی دانوستان لەگەڵ ئەمه‌ریکا دیاریكردووە و ئێمەش پابەندی ئەو چوارچێوەیه".
وتیشى "سیاسەت و ستراتیژی ئێمە سەبارەت بە به‌رهه‌مهێنانى چەکی ئەتۆمی زۆر روونە و رێبەری ئێران بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە چەکەی حەرام كردووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئێمە گۆڕانکارییەکانی سوریا شوێنگیریی دەکەین و هیوادارین کە ئاسایش لە ئەو وڵاتە پەرە بستێنێت و وڵاتەکان ئەبێ لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر دەستوەردان نەکەن".
ع
بیروڕا



