گێتی

روسیا پێشوازی لە لێدوانەکانی ترەمپ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


روسیا پێشوازی لە لێدوانەکانی ترەمپ دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/20، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ ئۆکرانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە پێشوازی لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دەکەن.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن رایگەیاند "پێشوازی لە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ دەکەن سەبارەت بە کۆتاییهێنان بەشەڕ و بەدیهێنانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا".

ئاماژەی ئەوەشکرد "مۆسکۆ و واشنتۆن رێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەسەر هەموو لایەنەكان، ناردنی هێزی سەربازیی ناتۆ بۆ ئۆکرانیا جێگەی نیگەرانییە و رەتیدەکەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan