گێتی

راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی سوریا

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی سوریا
مەودا میدیا-

نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بە ئابووری سوریا راپۆرتێکی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکردووە  90٪ی خەڵکی ئەو وڵاتە لە ژێر هێڵی هەژاری دەژین.

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند "بۆ ئەوەی سوریا ئابوورییەکی بەهێز بەدەستبهێنێت، پێویستی بە 10 ساڵ هەیە بۆئەوەی بگەڕێتەوە پێش قۆناغی دەستپێکردنی جەنگ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەگەر خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری سوریا بەوشێوەیە بەردەوامبێت، بوژانەوەی کەرتی ئابووری ئەو وڵاتە پێویستی بە نیو سەدە هەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ساڵێک پێش هەڵگیرسانی شەڕ لە سوریا بەرهەمی ناوخۆیی 62 ملیار دۆلار بووە، بەڵام لەئێستادا 90٪ی خەڵکی ئەو وڵاتە لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین بەشێوەیەک لە کۆی 10 کەس نۆ کەسیان هەژارن، لە هەر چوار کەسیش یەک کەس بێکارە".

باسی لەوەشکردووە "رێژەی 40 بۆ50٪ی منداڵانی تەمەن 6 بۆ 15ساڵ ناچنە قوتابخانە، هەروەها نزیکەی یەک لەسەر شوێنی نیشتەجێبوون لە ماوەی ساڵانی شەڕدا وێرانبوون،  بەمەش  پێنج ملیۆن و 700 هەزار کەس لە سوریا پێویستیان بە پەناگە هەیە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan