گێتی
رووسیا كۆنترۆڵكردنى ناوچەیەكی ترى ستراتیژی لە ئۆكراینا رادهگهیهنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
رووسیا لە ئهنجامى هێرشەكانی بۆسەر ئۆكراینا كۆنترۆڵكردنى ناوچەیەكی تری گرنگ لە هەرێمی لۆهانسك رادهگهیهنێت و دهڵێت "لهو شهڕهدا زیاتر لە هەزار سەربازی ئۆكراینی كوژراون".
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشكرایكردووه "لە هێرشێكی گەورەدا بۆسەر هەرێمی لۆهانسك لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا، هێزەكانیان توانییان شارۆچكەی نۆڤۆلۆبۆفكا كۆنترۆڵ بكەن، كە ناوچەیەكی ستراتیژیی گرنگە و بنكەی گەیاندنی هاوكارییە لۆجستییەكان بووە بۆ هێزەكانی ئۆكراینا".
ئاماژهى بهوهشكردووه "لە شەڕەكهدا زیاتر لە 200 سەربازی ئۆكراینا كوژراون، كۆی زیانەكانی ئەو هێزەش لەسەرجەم بەرەكانی جەنگ لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، گەیشتە هەزار و 80 سەرباز".
پ ح ع

بیروڕا