گێتی
ئیسرائیل هەڕەشە لە چەکدارانی سوریا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئیسڕائیل بوونی گرووپە چەکدارەکانی سوریا لەنزیک سنوورەکانی بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر ئاسایشی ولاتەکەی و بڵاویکردەوە کە رێگە بە بوونی گرووپی چەکداریی ئیسلامی تەحریر شام نادات لە باشووری سوریا.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل رایگەیاند "رێگە نادەن هێزەکانی تەحریر شام یان سوپای نوێی سوریا و هەر گرووپێکی چەکداریی نزیکی ناوچەکانی باشووری دیمەشق ببنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هیچ مەترسییەک لەسەر دروزەکان قەبوڵ ناکەن و پێویستە پارێزگاکانی قونیترە، داریا و سوەیدا لە باشووری سوریا بە تەواوەتی لە چەک دابماڵدرێت"
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 2024/12/8، گرووپی تەحریر شام کە پێشتر سەر بە ئەلقاعیدە بووە کۆنتڕۆڵی دیمەشق-ییان کرد و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا و ئەوەش بووەهۆی ئەوەی ئیسڕائیل هێزەکانی بەرەو ناوچەیەکی داماڵراو لە چەک لەناو سوریا کە نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات بجوڵێنێت".
ب ح

بیروڕا