راپۆرت
تفەنگی(FN P90)؛ بەناوبانگترین و سەرنجڕاکێشترین چەکە تاکتیکییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
تفەنگی(FN P90) یەکێکە لە بەناوبانگترین و سەرنجڕاکێشترین چەکە تاکتیکییەکان کە لە لایەن کۆمپانیای بەلجیکی(FN Herstal) لە ساڵی 1990 بەرهەم هێنراوە. ئەم چەکە بە دیزاینێکی تایبەت و نوێ دروستکراوە کە جیاوازە لە چەکە کلاسیکییەکانی پێش خۆی. تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی وای کردووە ببێتە یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکان بۆ هێزە تایبەتەکان و یەکە ئەمنییەکان لە سەرتاسەری جیهاندا.
لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی بیستەم، ناتۆ داوای لە کۆمپانیا چەکسازییەکان کرد چەکێکی نوێ بەرهەم بهێنن کە بتوانێت فیشەکی (5.7x28)ملم بەکاربهێنێت. کۆمپانیای(FN Herstal) توانی لە ماوەیەکی کەمدا ئەم چەکە بەرهەم بهێنێت و لە ساڵی 1990، یەکەم نموونەی ئەزموونی خستە بازاڕەوە. دوای چەندین تاقیکردنەوەی سەرکەوتوو، لە ساڵی 1991 بە شێوەیەکی فەڕمیی دەستکرا بە بەرهەمهێنانی، كه تاوهكو ئێستا چەندین ڤێرژنی جیاوازى لێ دروستکراوه.
تفەنگیP90 بە کێشی 2.5 کیلۆگرام و درێژی 50 سانتیمەتر دیزاین کراوە. فیشەکدانی (مەخزەن) ئەم تفەنگە لە سەرەوە دادەنرێت و 50 فیشەک لەخۆدەگرێت، کە ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییە هەرە گرنگەکانی. خێرایی تەقەکردنی دەگاتە 900 فیشەک لە خولەکێکدا، خێرایی فیشەکەکەى دەگاتە 850 مەتر لە چرکەیەکدا، مەودای کاریگەری دەگاتە 200 مەتر بۆ ئامانجە دیاریکراوەکان، کێشی کەمترە و فیشەکی بەهێزە. توانای بڕینی جلی پارێزەری باشە، بهرزى کوالێتی له بەهەمهێنان و کەرەستەی بەکارهاتوو تێیدا، وای کردووە تەمەنی بەکارهێنانی زۆر درێژ بێت.
دیزاین و توانا و كاریگهرییهكهى:
دیزاینی P90 زۆر نوێگەرییانەیە، سیستەمی فیشەکدان دانانی لە سەرەوە یارمەتی دەدات کە چەکەکە کورتتر و چڕتر بێت. سیستەمی گەڕانەوەی پاشماوەی فیشەک لە خوارەوەیە کە ئەمەش دەبێتە هۆی باشتر کۆنترۆڵکردنی چەکەکە. دیزاینی چەکەکە بە شێوەیەکە کە هەردوو دەست بەکاردێت بۆ کۆنترۆڵکردنی، ئەمەش وردی و دروستی زیاتر دەبەخشێت بە نیشانەگرتن و پێکان، سیستەمی دژە گەڕانەوە زۆر کاریگەرە و یارمەتی بەکارهێنەر دەدات لە کۆنترۆڵکردنی چەکەکە لە کاتی تەقەکردنی بەردەوامدا، زۆر گونجاوه بۆ دۆخە جیاوازەکانی بەکارهێنان، توانای دانانی کەرەستەی زیاتری هەیە وەک تیشکی لەیزەر و دووربین.
چۆنێتی کارکردن و میکانیزم:
سیستەمی کارکردنی P90 لەسەر بنەمای گازە. کاتێک فیشەک دەتەقێت، گازەکە بۆری تایبەت بەکاردههێنێت بۆ گەڕانەوەی بەشی سەرەکی و دەرکردنی پاشماوەی فیشەک. بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە زۆر کەم گیر دەکات. میکانیزمی کارکردنی ئاسانە و پێویستی بە پاککردنەوە و چاککردنەوەی کەم هەیە. هەموو بەشەکانی بە ئاسانی لێک دەکرێنەوە بۆ پاککردنەوە و چاککردنەوە.
ئهم تفهنگه سەرەڕای تێپەڕبوونی 34 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانیدا، هێشتا وەک یەکێک لە باشترین چەکە تاکتیکییەکان دادەنرێت و بەردەوام پەرەی پێدەدرێت، وه زیاتر لە 40 وڵات بەکاری دههێنن.
پ ح ع

بیروڕا