کوردستانی

قەدەغەی هاتووچۆ توندكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەدەغەی هاتووچۆ توندكرایەوە

مەودا میدیا-

بەپێی بەدواداچوونەكانی  مەودا میدیا ئەمڕۆ چوارشەممە، رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ بەراورد بە رۆژانی رابردوو توندركراونەتەوە  ولە زۆربەی شوێنەكان مەفرەزەكان دانراون بەتایبەت لەو شەقامانەی كە ئاراستەی دەرەوەی شارن.

مەفرەزەكانی هاتووچۆی سلێمانی لە چەندین شەقامی شار بڵاوەیان پێكراوە و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەو ئۆتۆمبێلانە دەكەن كە دەسوڕێنەوە و هاتووچۆ دەكەن، وتەبێژی هاتووچۆش دەڵێت رێكارەكان وەك رۆژانی پێشوون.

كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ لە ناوی شاری سلێمانی هەر وەك رۆژانی پێشووە و مەفرەزەكان لە شوێنەكان بڵاوەیان پێكراوە و لێكۆڵینەوە دەكەن لە شۆفێران كە دەسوڕێنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ڕێنمایی نوێ دەرنەچووە، تەنیا لە چوارچێوەی رێنماییەكان و قەدەغەی هاتووچۆ مەفرەزەكان لێكۆڵینەوە دەكەن لە پێناو خۆپارێزی".

لە لایەكی ترەوە، ترافیك ئێف ئێمی سلێمانی بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ چوارشەممە مەفرەزەکان زیادکران و ڕێکارەکان توندتردەکرێنەوە ئەوەش لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێکارە خۆپارێزییەکان دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و پاراستنی ھاووڵاتیان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان